ماده‌ی دووه‌م:
1. بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موارده‌كرێت وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ئه‌نجومه‌ن به باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و له‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان پێك دێت)
2. بڕگه (2) له‌هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگرێكی ده‌بێت)
3. بڕگه (3)له هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:
4. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی بدات.
5. ب- له‌كاتی ئه‌ماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
6. بڕگه (2)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
7. ( له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆكدا جێگره‌كه‌ی كار‌و فه‌رمانی پۆسته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان تا ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌ی (15) رۆژو پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ).