ماددەى (23)

شناسه ماده: 49199

شماره ماده: 21

ماددەى (23): یەكەم: لە وەزارەت بانكێكی زانیاریی دروستدەكرێت، تایبەت دەبێت بەو كەس و لایەنانەی مۆڵەتدراون بە هاوردەكردن، هەناردەكردن و گواستنەوە، دروستكردنی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵیی و پێشینە كیمیاییەكان. دووەم: ئەو زانیارییانەی لە بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسكراون، هەریەكەیان بۆ ماوەی (20) بیست ساڵ لە ڕێكەوتی دوایین تۆمارەوە، دەپارێزرێن. سێیەم: ئەو رەچێتە پزیشكیانەی لە ماددەی (17)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بۆ ماوەی (5) پێنج ساڵ لەو ڕێكەوتەی لەسەری جێگیركراوە، دەپارێزرێن.