ماددەى (22)

شناسه ماده: 49198

شماره ماده: 21

ماددەى (22): یەكەم: پێویستە لەسەر بەرپرسانی دەرمانخانەكان و ئەو شوێنانەی مۆڵەتدراون بە هاوردەكردنی ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵیی یاخود پێشینە كیمیاییەكان یان بەكارهێنانیان، دەرخستەیەكی واژۆكراو بە وردەكارییەوە، بنێرن بۆ ئەو لایەنە كارگێرییەی وەزارەت دیاریدەكات، سەبارەت بەو ماددە هۆشبەر یان كارتێكارە عەقڵییانەی وەریانگرتووە و سەرفیان كردوون وئەوەشی كە ماوەتەوە، لەماوەی (7) حەوت رۆژ لە رێكەوتی بەسەرچوونی وادەی ئەو (90) نەوەد رۆژەی لە بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (12)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسكراوە، و بەپێی ئەو کلێشانەی كە وەزارەت بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیان دەكات، ئەمەش بەسەر تەواوی دامەزراوە تەندروستییە حكومی و ناحكومی و نۆرینگەكانی پزیشكانیشدا پیادە دەكرێت. دووەم: لە وەزارەت داتا بەیسێك سەبارەت بە ڕەسید و بڕ و جۆری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە عەقڵیی و پێشینە كیمییایەكان، بۆ رێكخستنی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە، دادەنرێت.