مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست وپێنج سالأ كه‌متر نه‌بێ.
دووه‌م: جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تگوزاری دادوه‌ری له بیســـت ودوو ســالأ كه‌متر نه‌بێ.
سێیه‌م: دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی كاركردنی له خزمه‌تی دادوه‌ری له بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و ماوه‌یه‌ك له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ له یه‌كێك له‌م پایه دادوه‌ریانه‌ی خواره‌وه كاری كردبێ:
1-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
2-جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
3-دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه.
4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.
5-ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ماوه‌یه‌ك كاری له پارێزه‌ری كردبێ كه له 25 سالأ كه‌متر نه‌بێ.
چواره‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێن.
موضوع: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌نێوان جێگرانی سه‌رۆك یاخود كۆنترین دادوه‌رانی داده‌مه‌زرێ,جێگری سه‌رۆك له‌نێو دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و له نێوان دادوه‌ره‌كانی پۆلی یه‌كه‌م دا داده‌مه‌زرێ,دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ,سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و جێگره‌كانی و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی وله‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه