مادده‌ی دووه‌م

شناسه ماده: 3929

شماره ماده: 67

مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (1993) هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شیوه‌یه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌: 1. به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌ گشتیانە زیاد ده‌كرێ كه‌ له‌ مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ناویان هاتووه‌، ده‌بێ به‌ بڕگه‌ی (7)ی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌. 2. به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان به‌ خۆیان و هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌، له‌ به‌رێوه‌به‌رێتیی گشتیی پۆلیس دەکرێنەوەو بە بەرێوەبەرێتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆوه‌ ده‌به‌سترێن.

موضوع: به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆ,به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاكان