مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـ دووه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.