مادده‌ی بیست و حه‌وت: كه‌سێ به‌مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس دابمه‌زرێ یان ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه یه‌كێك له‌م دوو شه‌رته‌ی هه‌بێ: 1. ده‌بێ بڕوانامه‌ی باوڕپێكراوی دكتۆرای وه‌رگرتبێ یان هاوتای زانستی ئه‌و بڕوانامه‌یه، یانیش ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌قه‌نی یان پیشه‌یی له پسپۆریگه‌لێكدا هه‌بێ كه نه بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا ده‌به‌خشن و نه بڕوانامه هاوتا زانستیه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌مه‌رجێ ئه‌و خوێندنه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی پێ وه‌رده‌گرێ له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ دوای بڕوانامه‌ی كۆلێژ. 2. پێویسته موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ر بووبیَ له یه‌كێ له زانكۆكاندا له ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ سالَ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له كه‌میی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه كۆششێكی ته‌دریسیی باشیشی به خه‌رج دابێ.