مادده‌ی بیست و چوار: به‌شی زانستی: بریتیه له یه‌كه‌ی زانستی و به بناغه‌ی فێركردنی باڵا داده‌نرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی به‌ش: له‌سه‌ر پێشنیازی عه‌میدی كۆلێژ به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی زانستی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. سه‌رۆكی به‌ش كاروباری ئیداری به‌شه‌كه ده‌گێڕێ. 2- ژماره‌یێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی له (14) چوارده ئه‌ندام زیاتر نه‌بن و له (8) هه‌شت ئه‌ندامیش كه‌متر نه‌بن، به‌مه‌رجێ مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیس یان به‌رزتریان هه‌بێ، جا ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی پێویست فه‌راهه‌م نه‌بوو، ئه‌وه، له‌وباره‌دا ده‌شێ هه‌ندێكیان مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی یاریده‌ده‌ریان هه‌بێ به‌پێی ئه‌قده‌مییه‌ت. 3- ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ: أ- گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و تاكه‌تاكه‌ی به‌رنامه‌كه‌و كتێبه‌كانی خوێندن ده‌كاو پێشنیازی هه‌مواركردنیان یان گۆڕینیان ده‌كا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ب- پێشنیازكردنی پێداویسته‌كانی به‌ش له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رییه‌كان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئوستاده میوانه‌كان. ج- ئیقراركردنی بةرنامةگەلى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها پێشنیازكردنی رێگای شیاو بۆ ته‌واوكردنیان و، راسپاردن بۆ پشتگیریی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كتێبگه‌لی دانراوو وه‌رگێڕدراوو، گرنگیدان به‌به‌حسه‌كانی قوتابیان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیگه‌لی جێ به‌جێ كردنیان. د- به‌ركارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژ. ه- پێكهێنانی لیژنه‌گه‌لی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به‌پێی پێداویستی به‌ش. و- سه‌رپه‌رشتیی ره‌وشی ته‌دریس و شێوازه‌كانی ته‌دریس و بةرةو چاكتربردنيان هەروەهاش سةرثةرشتى ئةندامانى هةيئەى تةدريسى و كارمه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌ش كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ بگه‌یێنن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی كاروباری زانستیی قوتابیان له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌رومڕ(الدائم)ی زانستییه‌وه. ز- به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی مه‌عریفه‌و زانسته‌كان و، رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌مه‌گه‌ل و مادده‌گه‌لی وانه‌كان به‌جۆرێ له‌گه‌ل ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه زانستی و ته‌كنۆلۆجییه‌دا بگونجێ. ح- هه‌ندێ سه‌ڵاحییاتی خۆی ده‌دات به‌سه‌رۆكی به‌ش.