مادده‌ی بیست ویه‌ك: راگر (عه‌مید) ئه‌م ئیش و سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه راى ده‌كا: 1- ئیشه تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ- به‌دواداچوونی ره‌وش و رێكۆپێكیی خوێندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆلێژ‌و خوێندنه باڵاكانی و، كۆشش بۆ پته‌وكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب- ته‌سدیقكردنی راسپارده‌گه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مادده دیراسیه‌كان و یه‌كه فه‌سڵیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و موحازیره‌كاندا، هه‌روه‌هاش پێكهێنانی لێژنه‌گه‌لی گفتوگۆكردنی نامه‌كان (الرسائل) و دیاركردنی واده‌كانیان. د- وه‌به‌ركارخستنی هه‌موو رێنمایی و پێرۆكان كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلیژیش. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداری و داراییه‌كان: أ- وه‌به‌ركارخستنی ئه‌و یاسا‌و پیڕۆو رێنماییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌گه‌لی لیژنه‌كانی كۆلێژه‌كه. ج- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تۆماركردنی قوتابیان بۆ دیراسه‌ی سه‌ره‌تایی كۆلێژ‌و دیراسه‌ی باڵا. د- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕین و هاوردنی ئامرازی تاقیگه‌یی (المختبریه)و پێداویستی دیكه‌و گۆڤار‌و كتێب. ه- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ڵاتكردنی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه له كۆلێژه‌كه‌دا مه‌شق داده‌ده‌ن و وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر نامه‌گه‌ل (الرسائل)ده‌كه‌ن وله لیژنه‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتگیر (الشامل) و لیژنه‌كانی گفتوگۆ به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، به‌شداری كردن. و- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆڕینی عینوانی هونه‌رمه‌ندو ئیداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلاكی ته‌سدیقكراوی كۆلێژه‌كه‌دا، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كان. ز- ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردنی كه‌سانی كارمه‌ند له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندو ئیدارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی كۆلێژ‌و دایه‌ره‌كانی زانكۆدا، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نسیقكردن له‌نێوان جێ گۆڕكێكاندا، به‌مه‌رجێ موافه‌قه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.