مادده‌ی بیست: 1. كۆلیژ، راگرێ (عمید)ێكی ده‌بێت، بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له كه‌میی مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیشی له حه‌وت سال كه‌متر نه‌بێ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیر به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2. عه‌مید دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێ، یه‌كیان بۆ كاروباری زانستی و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ كاروباری ئیداری و قوتابیان. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێن.