مادده‌ی نۆزده: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1- ئیشه‌تایبه‌ته زانستیه‌كان: أ. ته‌سدیقكردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ سه‌ره‌تاكانی خوێندن له‌كۆلێژه‌كانداو، ئیقراركردنی پلانگه‌لی وه‌رگرتنیش بۆ خوێندنه‌كانی باڵا. ب. ئیقرار كردنی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستییه‌كانیدا ج- ئیقرار كردنی پلان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویست و ئامرازه‌كانی فێركردن. د- ئیقرار كردنی پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و ناوه‌ندی زانستی. ه- ئیقرار كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و دابه‌شكردنیان به سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێژه‌كاندا. و- ئیقرار كردنی پلانێك بۆ بیمه‌كردنی (تأمین) ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ز- به‌خشینی مه‌رته‌به زانستیه‌كان به ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ح- ئیقرار كردنی وه به‌ركارخستنی پلانی وه‌رگرتن له خوێندنه باڵاكاندا. گ به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی. ی- ئیقرار كردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و به‌ره‌و چاكترگۆرینی به به‌هێزكردنی بارودۆخی زانستی. ك- نیمچه‌وه‌ستاندن یان به ته‌واوی وه‌ستاندنی خوێندن له زانكۆدا بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش رۆژ نه‌ترازێ. 2- ئیشه تایبه‌ته ئیداریه‌كان: أ- ئیقرار كردنی پلانگه‌لی پێوه‌ندی رۆشنبیریه دوو قۆلییه‌كان له‌گه‌ل زانكۆ و دام‌و ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمداو، به‌ركارخستنیان. ب- گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسی و هونه‌رمه‌ندانی بیانی‌دا. ج- دامه‌زراندنی ته‌دریسيه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و ماجستێر یان بڕوانامه‌ی هاوتاكانیان. د ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردن و ئیعاره‌و ئیجازه‌ی دراسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ته‌ئیهل و مه‌شق پێ كردنی كادیره زانستی و ئیداریه‌كان و- ئیقرار كردن و وه‌به‌ركارخستنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی وئیداری بۆ كۆلێژه‌كان و ناوه‌نده زانستیه‌كان. 3- ئیشه تایبه‌ته داراییه‌كان: أ- ئیقرار كردنیوه‌به‌ركارخستنی پلانی بوجه‌ی ساڵانه‌و به‌رنامه‌ی هاوه‌رده‌نی (الاستیرادیه)و پلانی وه‌به‌رهێنانی (الأستثمار) راسته‌وخۆ به ته‌نسیق له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. ب- ته‌سدیقكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كان كه تایبه‌تن به‌سڕینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی زانكۆ. ج- ئیقرار كردنی حساب و حسابكاریی كۆتایی . 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌لاحییاتی خۆی بدات به‌سه‌رۆكی زانكۆ.