مادده‌ی هه‌ژده: زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یئه‌تی باڵای زانستی و ئیداری زانكۆ كه‌یه‌و، پێكدێت له: 1- سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2- یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن 3- عه‌میده‌كان ئه‌ندامن 4- دوو ئه‌ندامیش له هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ كه هه‌یئه‌كه خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ ته‌نیا یه‌ك جار.