مادده‌ی شازده: سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییش، بڕیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌ركارو له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نێكیشدا نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ ده‌كات. 2- به‌پێی حكومه‌كانی یاسا‌و پێرۆ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ش كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌رده‌چن ئیداری كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی زانكۆ به‌ڕێوه ده‌بات. 3- به‌پێی یاساگه‌ل و پێرۆ و رێنماییه به‌ركاره‌كانیش ئیداره‌ی ئه‌موالی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیش به‌ڕێوه‌ده‌بات. 4- قازانجه‌كانی نووسینگه‌و عیاده‌ی راوێژكاره‌كان دابه‌ش ده‌كا، (40%)ی بۆ زانكۆ ته‌رخان ده‌كاو ده‌خرێته سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وباشتربردنی بزاڤی زانستی و خزمه‌تی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێ و، (60%)یشی به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كرێ. 5- دامه‌زراندنی سه‌رۆكانی به‌ش و لق و یاریده‌ده‌رانی عه‌میده‌كان له كۆلێژه‌كاندا. 6- سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میده‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانی، یان به هه‌ر كه‌سێ كه خۆی پێی باش بێت.