مادده‌ی یازده: دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م دایه‌رانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: دایه‌ره‌ی ئیداری: هه‌موو ئه‌و كاروباره ئیداری و دارایی و یاساییانه ده‌گرێته ده‌ست كه ناكه‌ونه ژێر سه‌ڵاحییاتی زانكۆكان و هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان و هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كانه‌وه وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، له كه‌میی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی هه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا یان هاوتای بڕوانامه‌یه‌كی باڵا بێت له زانسته ئینسانیه‌كاندا و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: دایه‌ره‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دوا داچوون: ئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆكان و، هه‌یئه‌ی په‌یمانگا ته‌قه‌نیه‌كان و، دایه‌ره‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن هه‌موویان له‌پلانێكی یه‌كخراوی وه‌زاره‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و لێكیان ده‌گونجێنێ به ئامانجی ئه‌وه‌ی به جۆرێكی ئه‌وتۆ به‌ره‌و چاكتریان ببات كه له‌گه‌ڵ پلانی گشتیی به‌ره‌و چاكتر بردن (تطوير)ی هه‌رێمدا بگونجێ، به‌یاننامه‌و زانیارییه ئامارییه‌كانیش كۆده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ده‌روازه دایانده‌نێ و شیكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به دواداچوونی به‌ركارخستنی ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه‌ی له‌و لیژنانه‌وه ده‌رده‌چن كه دانانی به‌رنامه‌گه‌لی فێركارییان پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها گونجاندن و رێكخستنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خۆگواستنه‌وه‌یان له‌نێوان زانكۆكان و هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كانداو، دابه‌شكردنی ئه‌و قوتابیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه دێن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی حاسوبی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیراسه تانه شنه‌ش كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه.ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: دایه‌ره‌ی بیعسه‌و پێوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان: سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و قوتابیانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بۆ خوێندن نێردراون بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بروانامه‌كانیشیان ده‌گرێته ئه‌ستۆو،پێوه‌ندی رۆشنبیری و زانستیش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا رێك ده‌خات و به‌دووی به‌ركارخستنی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌شدا ده‌چێ كه له‌م بواره‌دا له گه‌ڵیاندا مۆر كراوه، ئه‌م دایه‌ره‌یه فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده‌ساڵ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: جیهازی پشكنین: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به پله‌یه‌كی تایبه‌ت كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و، له كه‌می پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ و له كاروباری زانستی و ئیداریشدا شاره‌زایی ماوه‌ی ده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێ، ژماره‌یێ پشكنه‌ری پسپۆڕ یاریی ده‌ده‌ن. ئه‌م جیهازه مه‌شروعیه‌تی ره‌فتاری زانكۆ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و به‌ش و لقه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزانێ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كاندا ده‌گونجێن. ئه‌ركه‌كانی ئه‌م جیهازه به پێڕوَ دیارده‌كرێن.