مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كات: 1. دیاركردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی قبوڵكردن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 2. دیاركردنی پله‌و له‌قه‌ب و بڕوانامه‌گه‌لی زانستی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها دیاركردنی شه‌رتوشروتی به خشینیان. 3. دیاركردنی شه‌رتوشروتی ئیجازه‌پێدان بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌هلی. 4. ئیقراركردنی گرێدانی كۆنگره‌ی فێركردنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی خولاوخول بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به‌فێركردنی باڵا‌و پێرۆگه‌لی خوێندنه‌وه له‌كاتی پێویستدا. 5. راده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌میان.