مادده‌ی هه‌شته‌م: له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری پێك ده‌هێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ك له: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2. راوێژكاری فێركردنی باڵا‌و راوێژكاری لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دوو ئه‌ندام 3. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كان ئه‌ندام 4. سه‌رۆكانی زانكۆ فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندامن 5. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی باڵای پسپۆرییه پزیشكییه‌كان ئه‌ندام 6. ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی له هه‌ر زانكۆیێ له زانكۆ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌رجێ پله‌ی ئوستادی یان پله‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ری هه‌بێ،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێت. ئه‌ندامن 7. نه‌قیبی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستانی عێراق ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت. دوو ئه‌ندام