مادده‌ی چواره‌م:
دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:
1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:-
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی.
2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.