مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان له بواری خانووبه‌ره‌ی گشتی نیشته‌جێ كردن ورێگاو بان و پرد‌و فرۆكه‌خانه‌و ئۆتێل و پێشنیاز كردنی نه‌خششه بۆیان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی هه‌رێمدا.
2-سازدانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی بیناكاری و رێگا وبان و پرد و لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌تیه‌وه پێشنیاز ده‌كرێن له رووی هونه‌ری ئابوورییه‌وه و دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن.
3-سازدانی كاری(سیگر نوعی) له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بیناكاری و كه‌ل و په‌لی بینا كردن سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی خۆی و به‌شداربوون له ئاماده‌كردنی پێوانه‌ی هونه‌ری (الوصفات الفنیه) به پێی بارودۆخی سروشتی.
4-شسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن به دواداچوونیان و دروستكردن و پاراستنی ئه‌و رێگا و بانه گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پاراستن و به گر خستنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وه‌زنكردنی سه‌ر سنووره‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه و توونێڵه‌كان له‌گه‌ل (تأسیس)كردن و پاراستنایان دا.
5-به‌لێن به‌ستن له‌گه‌ل رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان و لایه‌نه كارگه‌ره پسپۆره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كاندایه به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.
6-هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی بیناكردن و سه‌رچاوه‌ی پاره‌و پوولی خۆیی له فه‌رمانگه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت.