مادده‌ی سێ یه‌م:
مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ.
2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی.
6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.
7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون:
فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ.
8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ.