مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. ئه‌مینداری دارایی: ئه‌مینداری كاروباری دارایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. مه‌كته‌ب: مه‌كته‌بی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. یه‌كێتی: ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشییه، به ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌یوه‌سته‌و، سه‌رپه‌رشتی كاروباری گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات. یانه: ده‌سته‌یه‌كی به‌پێی یاسا ئیجازه پێدراوه، له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پێك دێت كه له هزرێكی وه‌رزشیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.