مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1-سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵده‌بژێرێت – ته‌نیا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و لاوانی كوردستان و ئه‌و شاره‌زایانه‌شی لێ ده‌رچێ كه به دامه‌زراندن داده‌مه‌زرێن.
2- گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ده‌كات.
3- راپۆرتی چالاكی و پلانه جۆربه‌جۆره‌كانی ساڵی تازه‌ی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات.
4- گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه ده‌كات كه یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌وجا به‌ر له كۆبوونه‌وه، له كه‌می به مانگێك به نووسین پێشكه‌شی ده‌كات به مه‌كته‌بی یه‌كێتی و یانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
5- راپۆرتی حساباتی كۆتایی ساڵی دارایی رابوردووی ئه‌مینداری دارایی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات.
6- بوجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.
7- دروشمی ئه‌نجومه‌ن دیار ده‌كات.