مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، هه‌ر دوو مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز ده‌دات و، سه‌رۆك یان دووسێیه‌كی ئه‌ندامانیش بۆیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بانگهێشتی بكه‌ن.
دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1-به‌رنامه‌ی وه‌زرشیی وه‌رزی وه‌رزش داده‌نێ و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ی گشتی بۆ موساده‌قه له‌سه‌ر كردنی.
2- ئه‌رك و فرمان و بزاڤی لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگا دیار ده‌كات.
3- دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به‌سه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كاندا رێك ده‌خات.
4- به‌پێی یاسا ئیجازه به یانه وه‌رزشییه‌كان ده‌دات.
5- ئیداره‌ی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
6- به‌پێی یاسا یه‌كگرتنی دوویانه یان زیاتر ئیقرار ده‌كات.
7- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له یاسا‌و عورف و عاده‌تی وه‌رزشی لابده‌ن سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به له‌كارخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیانه‌وه.
8- سه‌ڵاحییه‌تی ده‌رهێنانی فه‌رمانگه‌لی ناردنی شاندی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه.