مادده‌ی دووه‌م:
به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێ به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق) ساز ده‌درێت و به باڵاترین ده‌سته‌ی كاروباری وه‌رزشیی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
یه‌كه‌م/ ده‌سته‌ی گشتی، له‌مانه پێك دێت:
1-سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم.
2- سه‌رۆكه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم.
3- به‌رپرسانی لیژنه گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان.
دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1-سه‌رۆك.
2- جێگری سه‌رۆك.
3- سكرتێر.
4- ئه‌مینداری دارایی.
5- به‌رپرسی یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان.
6- به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندیگه‌ل و راگه‌یاندن.
7- به‌رپرسانی لیژنه‌گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان.
8- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
9- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
10- نوێنه‌ری فێركردنی باڵا.
11- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
12- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
13- نوێنه‌ری لاوانی كوردستان.
14- (3) سێ شاره‌زای پسپۆر كه سه‌رۆك به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن ناوزه‌دیان ده‌كات.
سێیه‌م: لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكان:
لیژنه‌ی پارێزگا له (3) سێ ئه‌ندام پێك دێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك و به‌رپرسێكی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاروبارێكی وه‌رزشیی پارێزگاكه دهكاو راپۆرتگه‌لی خولاوخول (تقاریر دوریه)یش له باره‌ی بزاڤی وه‌رزشییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.