مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.
ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.
سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.
ئه‌مینداری دارایی: ئه‌مینداری كاروباری دارایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.
مه‌كته‌ب: مه‌كته‌بی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
یه‌كێتی: ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشییه، به ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌یوه‌سته‌و، سه‌رپه‌رشتی كاروباری گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات.
یانه: ده‌سته‌یه‌كی به‌پێی یاسا ئیجازه پێدراوه، له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پێك دێت كه له هزرێكی وه‌رزشیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.