مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان) به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر به‌م جۆره ده‌بێت:
1-بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری وه‌زیر.
2-به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندام.
3-به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام.
4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناو وه‌زاره‌ت و له ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:
1-ئاماده كردن و دارشتنی ئامانجه گشتی یه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی ی رێنوێنی یه‌كانی (توجیهات) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا.
2-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز كردنی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كان و گۆرینی نه‌خشه‌كان و دیاریكردنی چۆنێتی ی ریز به‌ستنیان.
3-لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز كردنی بوودجه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان.
4-لێكۆلینه‌وه‌ی باری مادده سروشتی یه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی بینا كردن و پیشه‌سازی و پشت به‌ستن به خێر و بێری هه‌رێم.
5-لێكۆلینه‌وه‌ی راپۆرتی خوله‌كی ی گشتی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه كێشان ئاماده‌ی ده‌كا و تێبینی رێنوێنی خۆی له باره‌یه‌وه ده‌رده‌برێ.
6-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و دیاری كردنی ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ پیشه‌ه‌سازی و ئه پرۆژه كشتوكاڵیانه زامن ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی یان به‌و ناوچانه‌وه هه‌یه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ده‌یانگرێته‌وه.
7-لێكۆلینه‌وه‌ی به‌شدار بوونی كه‌رتی تایبه‌تی له چالاكی و ئاوه‌دانكردنه‌وه وگه‌شه پێدان.
8-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و راده‌ربرین و پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و ئامۆژگاری ی پێویست له باره‌یه‌وه.