مادده‌ی چواره‌م:
به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی دیوانی و دام و ده‌زگاكانیان:
1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی و زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداره و كه‌سان.
ب- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری.
ج- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.
2- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئاوه‌داتكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكانی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.