مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانی تیادا و له وێشه‌وه بریار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و گشت كار‌و باره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كانی له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به لایه‌وه په‌سه‌ند بلێ بسپیری له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌مێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.
2-بریكاری وه‌زاره‌ت: له سه‌رپه‌رشی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
3-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:
أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پلهه‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ب-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ج-به رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌كێشان و به‌دوا داچوون: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
د-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی به‌دواداچوون: به نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
ه-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.