مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی ی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدانی هه‌رێم له بواری دروستكردنه‌وه‌ی شار و گوند و خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كان و رێگا و پردیش له سنووری كه‌رته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه به وه‌زاره‌ت سپێردراون.
2-جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ وه‌زاره‌ت بڕیار دراوه پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی ساڵانه‌و مام ناوه‌ندی و درێژخایه‌نی پێویست بۆ جێ به‌جێكردنیان.
3-دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پابه‌ندیانن به شێوه‌ی جێبه جێ كردنی راسته‌وخۆ له لایه‌ن ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه یا سپاردنیان به كۆمپانیاكان یا ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیدار و پسپۆرن بۆ جێبه‌جێ كردن.
4-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به سیفه‌تی به‌ڵنده‌ر (مقاول)پرۆژه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی ناو هه‌رێم له رێگه‌ی ده‌زگا جێبه‌جێكار و سكیچكێشه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكا.
5- به‌ڵێن به‌ستن (التعاقد) له گه‌ل كارمه‌ندانی بیانی یا كۆمپانیا‌و دام و ده‌زگا پسپۆریه‌كان بۆ كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تدا یا ته‌واو كردنی ئه‌و هه‌نده كارانه‌ی پێ یان سپێردراوه، ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
6-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و پرۆژه‌ی گه‌شه له چوار چێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه پێدان و جێبه‌جێ كردنیان به رێكخستن له‌گه‌ل لایه‌ن و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كاندا.
7-به‌گه‌ر خستنی ئه‌و داهاتانه‌ی له هه‌ندێ له چالاكی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان ئه‌ویش دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.