مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه. 1-پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی ی رۆشنبیری كوردی و پێشخستنی به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل به‌ها ره‌وشتیی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی و ئاواته دیموكراتی یه‌كان و گه‌شه پێدانی گیانی گونجان و برایه‌تی له نێوان كور و كاڵانی گه‌لی كوردستاندا بگونجێ و به‌ستنی په‌یوه‌نی رۆشه‌مبیری له نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهاندا. 2-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌رێمدا و یاریده‌دانی ئه‌دیبان و نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان به له‌چاپدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان. 3-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه گه‌ری بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردن. 4-دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌رێم. 5-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ندێكی گشتی بۆ هونه‌ره‌كان. 6-هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زارنستی و وه‌رزشی خولقێنه‌ری لاو. 7-بایه‌خدانێكی بابه‌تی به رۆشنبیری مندا به ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه. 8-پشتگیری كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ری و هونه‌ره مللیه‌كان و پیشه‌سازی سینه‌مای كوردی. 9-پشتگیری كردن و هاندانی یه‌كێتی و رێكخراو و یانه و تیپه رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری زانستیه‌كان. 10-سازدانی میهره‌جان و دیدار و كۆری رۆشه‌مبیری و ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی و رێكخستنی رێكخستنی پێشانگا و هونه‌ری شێوه‌كاری. 11-بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ی میللی له گشت بواره‌كانی دا (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، یشه میللی یه‌كان) و دامه‌زراندنی ئه‌تیكه خانه‌ی تایبه‌تلی بۆیان و پشتگیری و فراوانكردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 12-گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و پاراستنیان و وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و دامه‌زراندنی ئه‌نتیكه خانه‌یه‌كی نیشتیمانی و ئه‌نتیكه خانه‌ی ناوخۆیی بۆیان و پشتگری فراوان كردنی ئه‌وانه‌ی هه‌ن. 13-ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك كه بێته ئۆرگانی حكومه‌ت. 14-دامه‌زراندنی چه‌ند ئیزگه‌یه‌كی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن. 15پشتگیری و كردن و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و كه‌شفی و لاوان له هه‌رێماد.