مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م بهرێوهبهرێتیی یه گشتیانه پێك دێ:
1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوبه‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ-به‌رێوبه‌رێتی ئیداره و كاروباری ناوخۆ.
ب- به‌رێوبه‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی.
ج- به‌رێوبه‌رێتی ژمێریاری.
د- به‌رێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون.
2- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیس: به‌رێوبه‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ له پارێزگاكاندا.
ج- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی به‌رگری شارستانی (الدفاع المدنی) له پارێزگاكاندا.
د- به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی كاره‌با.
ه- به‌رێوبه‌رێتی قوتابخانه‌كانی پۆلیس.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ئاسایش: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكان.
ب- به‌رێوبه‌رێتی نیشته ووڵاتی (الاقامه)و پاسه‌پۆرت و سه‌فه‌ر كردن.
4- به‌رێوبه‌رێتی گشتی پۆلیسی سنوور‌و و گومرگ: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه روتبه‌كه‌ی له روتبه‌ی عه‌قیدی پۆلیس كه‌متر نه‌بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:
أ-به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی گومرگ له پارێزگاكاندا.
ب- به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی پۆلیسی سنوور له پارێزگاكاندا.
5- به‌رێوبه‌رێتی گشتی ئیداره‌ی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌رتایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و دام و ده‌زگاكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
6-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی (الجنسیه و الاحوال المدنیه) به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانیی پارێزگاكانی هه‌رێمه پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.