مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره و رێنماییه‌كانیه‌تی.
هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و فه‌رمان و رێنمایانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداری و عه‌سكه‌ری و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌یه بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به یریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یا سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه سسه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیدارییه‌كان له هه‌رێمدا بسپێرێ و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره.
2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر له‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌دا.
3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
4-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
5-پارێزگاره‌كانی هه‌رێم.
6-ده‌سته‌ی پشكنینی ئیداری.
7-ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
8-راوێژكاران: وه‌زیر بۆ هه‌ر كارێك كه په‌یوه‌ندی به كار‌و باری وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ به پێی تایبه‌تكاریان راوێژیان پێ ده‌كا و دامه‌زراندنیان به پێشنیازی وه‌زیر و په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌بێ.
9-دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
10-فه‌رمانگه‌ی یاسایی.