مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ.
1-جێبه جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حوكمه‌تی ههریچمه كوردستانی عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ به دانانی نه‌خشه‌ی كاری تایبه‌تی بۆ دام و ده‌زگاكانی وهزالاهت.
2-كاكردن بۆ سه‌روه‌ره‌ی یاسا چه‌سپاندنی سیسته‌می گشت و دابین كردنی حه‌وانه‌وه و دڵنیایی بۆ هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن له ماڵ و موڵكیان .
3-هاریكاری و رێكخست له‌گه‌ل َ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگایانه‌ی تایبه‌تكارن له‌و ئه‌ركانه‌دا و كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و پاراستی سیسته‌مه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی.
4-كاركردن بۆ رێگه گرتن له روودانی تاوان و پێشبینی كردنی روودانی تاوان به به‌دیهێنانی ئاسایشێكی به‌رده‌وام و دڵنیایی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیر بوونی هه‌میشه‌یی و بایه‌خدان به لایه‌نی پارێز (وقایه) له رووی تاواندا.
5-كاركردن له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌ستییه دیموكراتتییهكان و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراقدا و به كار هێنانی شێوازی یاسایی و زانیاریانه له چاره‌سه‌ركردنی دژ كاری و گیر و گرفتی گشتی و تایبه‌تی دا.
6-پارێزگاری كردن له ئادابی گشتی له هه‌رێمدا.
7-به‌رهه‌ڵستی كردنی جاسوسییهت و قاچاخچیه‌تی و دزه كردن و پاراستنی ئابووری هه‌رێم و ئاسایشی ئه‌و ئابوورییه و رێگه گرتن له هاتنی ناشه‌رعی بۆ ناو هه‌رێم.