ماددهی (8) یەکەم: ئەنجومەنێک لە وەزارەت پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتى وەزیر و ئەندامێتى هەر یەک لە:- 1- بریکاری وەزارەت: دەبێتە جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن. 2- ڕاوێژکاران. 3- بەڕێوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت. 4- نوێنەرى هەر لایەنێکى پەیوەندیدار یان شارەزایەکى پسپۆڕ کە وەزیر لە ناوەوە یان لە دەرەوەى وەزارەت دەستنیشانی دەکات، و بەشدارى کۆبونەوەکانى ئەنجوومەن دەکات بەبێ ئەوەى مافى دەنگدانى هەبێت. دووەم: ئەنجومەنی وەزارەت دەربارەى ئەم کاروبارانەى خوارەوە گفتوگۆ دەکات، و بڕیار و ڕێنمایى و ڕاسپاردەى پێویست دەردەکات:- 1- ڕێکخستنى سیاسەتى بەرهەمهێنان، کونتڕۆڵ، گواستنەوە و دابەشکردنى وزەى کارەبا و دانانى پلانە ستراتجییەکان. 2- ڕێکخستنى وەبەرهێنان لە بوارى کارەبا. 3- ڕێکخستنى پەیکەر و ئەرک و وەزیفەى پێکهاتەکانى وەزارەت.