مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی (4) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:
1. نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بروانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با.
2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دادگه‌ری گشتی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با به مه‌رجێ به لانی كه‌م دادوه‌ری پله (2) بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه پێك دێت:
یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌سی (الافراد) به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت.
دووه‌م: به‌رێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و پسپۆری هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه به خۆوه ده‌گرێ:
1. به‌شی ژمێریاریی.
2. به‌شی ورده‌كاری.
سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری: یه‌كێك به‌ریوه‌ی ده‌با خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ و به‌شی گه‌نجینه (المخازن) به خۆوه ده‌گرێ.
چواره‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری و یاسایی: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له یاسا به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:
1. به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگه‌ری.
2. به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی یاسایی.
ج- به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.
پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانان و به دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ به‌رێوه‌ی ده‌با و له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1. به‌شی نه‌خشه كێشان.
2. به‌شی به‌دواداچوون.
3. به‌شی سه‌رژمێری (ئاماركردن).
4. به‌شی بیناسازی (مبانی).