مادده‌ی شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی: لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.