مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی (حصری) هه‌یه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌ده‌نیانه‌ی په‌یڕه‌و و رێكاره‌كانی و، پێویسته ئه‌نجوومه‌ن هه‌ر كێشه‌یه‌كی تاوانكاران ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاوانكارانه كه په‌یوه‌ندی به پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر ده‌كا كه له ئه‌نجامی خۆئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن وڕاپرسییه گشتییه‌كان دێنه ئاراوه و بۆی هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببه‌خشێ به كارگێریی هه‌ڵبژاردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌كاتی ڕوودانیاندا. سێیه‌م: بڕیاره‌كان ئه‌نجومه‌ن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سێ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و، ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ربكا و سایتێكی ئه‌لكترۆنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بكا. چواره‌م: له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی پێك دێ له‌سێ دادوه‌ری ته‌رخان نه‌كراو بۆئه‌وه‌ی چاو به‌و تانه‌لێدانه‌نه‌دا بخشێنێته‌وه كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندن. پێنجه‌م: تانه‌دان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی زیانیان له بڕیاره‌كه بینییوه، ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه‌ی سێ رۆژ دا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی رۆژانی پشووی فه‌رمی. شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی دادوه‌ریی پێویسته ئه‌و تانه‌كان یه‌كیلایی بكاته‌وه كه پێشكه‌ش كراون، ئه‌ویش له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له‌و رۆژه‌وه كه تانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه و، بڕیاره‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌و تانه‌كان بنبڕه و رێكاره‌كانی ته‌ماشاكردنی تانه‌لێدانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای دادبینی مه‌ده‌نی ژماره (83)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو و، یاسا رێكارییه‌كانی تر كه له هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌هه‌ر شتێك به‌ده‌ق له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێت.