مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ئیمتیازاتی (بریكاری وه‌زاره‌ت)ـیان ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و ده‌كرێ نوێش بكرێته‌وه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه ده‌رماڵه ببه‌خشێته فه‌رمانبه‌ره‌كانی، به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌رماڵه‌یه زیاتر نه‌بێ له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌به‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان. سێیه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ناتوانن له وه‌زیفه‌ی گشتیدا دابمه‌زرێن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌رواری ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان وه‌كو كۆمسیار، جگه له پله و پایه‌ی ئه‌كادیمی نه‌بێ. چواره‌م: كۆمسیاران مافی مووچه‌ی خانه‌نشینیان ده‌بێ به‌بڕی 80% كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن دوای ته‌واوبوونی فه‌رمانه‌كانیان جگه له حاله‌تی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كارلادان یان تاوانباركردنی به تاوانێك كه په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌یه‌وه هه‌بێ . پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆن تووشی كه‌م ئه‌ندامی بوو، به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ دیاری ده‌كری به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆچی دوایی كرد له‌كاتی یان له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی له كۆمسیۆندا یان به‌هۆی ئه‌م خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌می ئه‌م مادده‌یه. حه‌وته‌م: ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌ندام له كۆمسیۆن بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێ.