مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامییه‌تی له ئه‌نجوومه‌ندا له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه كۆتایی پێدێ: 1ـ ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2ـ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه. 3ـ مردن یان په‌ككه‌وتنی ئه‌ندام له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا. 4ـ ده‌رچوونی حوكمی دادگایی ینبڕ ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام له تاوانێكی ئابڕووبه‌ردا. 5ـ به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌تاك یان به‌كۆ له ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاتێك كه سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و په‌یڕه‌وكان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ. 6ـ ئه‌گه‌ر سه‌ڵمێنرا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی پاڵاوتنیدا بۆ كاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردوه ڕاست نه‌بووه. 7ـ ئاماده نه‌بوون بۆ سێ جاری له دوای یه‌ك و به‌بێ بیانوویه‌كی ڕه‌وا له كۆبوونه‌وه‌كاندا. 8ـ له كاتی پاڵاوتنی ئه‌ندام بۆ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان. دووه‌م: له‌كاتی چۆل بوونی یه‌كێك له كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی له بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دیاریكران، ئه‌ندامێكی تر به‌هه‌مان ئالیه‌تی له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه هه‌ڵده‌بژێردرێت.