مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1ـ دامه‌زراندن و نوێ كردنه‌وه و بژارد كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران له رێی هه‌موو جۆره شێوازێكی تازه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته. 2ـ په‌سه‌ند كردنی تۆماری لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان و پاڵێوراوان به مه‌به‌ستی چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌شداری كردن تێیدا. 3ـ متمانه دان به چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بریكارانی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاگه‌یاندكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. 4ـ یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌و سكاڵا و تانه‌لێدانانه‌ی له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن و بریاره‌كانیشی مایه‌ی تانه‌لێدانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا. 5ـ په‌سه‌ند كردنی رێكاره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه. 6ـ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه‌كان دوای په‌سه‌ند كردنی له‌لاین دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه. 7ـ دانانی په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان بۆ پاراستنی بێگه‌ردی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. 8ـ په‌سه‌نكردنی هه‌یكه‌لی كارگێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان. 9ـ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێریه‌كاندا. 10ـ داڕشتنی سیاسه‌تی دارایی كۆمسیۆن. دووه‌م: پاڵاوتن بۆ دامه‌زراندنی پله باڵاكان له به‌رێوه‌به‌ری له كۆمسیۆن و نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكاندا له ڕێی پێشنیاز كردنی (3) پاڵێوراوه‌وه ده‌بێ به‌گوێره‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن دروست ده‌كرێ و یه‌كێك له پالێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵده‌بژێردرێ.