مادده‌ی پازده‌هه‌م: یه‌كه‌م: كۆمسیۆن بودجه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ به‌گوێره‌ی رێنمایی و ڕێسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان ده‌بێ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری و، په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات و ده‌خرێته ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم. دووه‌م: ژمێركاری كۆمسیۆن له ژێر چاودێری و وردبینی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم داده‌بێت.