مادده‌ی پێنجه‌م: كۆمسیۆن پێكدێت له: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران دووه‌م: كارگێریی هه‌ڵبژاردن یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: 1-ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران: له (9) نۆ ئه‌ندام پێك دێ كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێن دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان پێكیده‌هێنێ پێشنیاز ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه یاساناس بن هه‌روه‌ها ده‌بی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان و پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكرێ و ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش (5) پێنج ساڵی رۆژ ژمێرییه. 2-ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ-هاووڵاتی كوردستان ـ عێراق بێ و به‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێ بێ. ب-به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت. ج-ته‌مه‌نی له (30) سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. د-خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نی سه‌لمێنراوبێ. ه- خاوه‌ن ره‌فتار و ڕابردویه‌كی چاك بێت و، به تاوانێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. و- به‌شداری نه‌كردبێ له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه پلانی بۆ داریژرابێت یان ئه‌نجام درابێ بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بوو بێت به گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2003. ز- ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامیه‌تیدا له ئه‌نجومه‌ن. 3- ئه‌ندامای ئه‌نجوومه‌ن سوێندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی داده‌وه‌ریی هه‌رێمدا ده‌خۆن و به‌گوێره‌ی ئه‌م داڕشتنه: ( سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كه به‌رپرسیارییه‌تییه یاسایی و پیشه‌ییه‌كه‌م به ئه‌مانه‌ت و به‌له‌خۆ بووردیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌م و كاربكه‌م بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و، خوا شایه‌ده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم). 4- أ-ئه‌نجوومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ. ب- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن نوێنه‌ری یاسایی كۆمسیۆنه. 5-سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه جێبه‌جێ ده‌كات: أ-به‌ڕێوه‌بردنی كاره كارگێڕیی و رێكخستنیه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن. ب-ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومن و گرێدان و سه‌رۆكایه‌تی كردنی ء، به‌و كۆبوونه‌وانه‌شی كه سێ ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه داوای ده‌كه‌ن. ج-هه‌ر ئه‌ركێكی تر كه ئه‌نجوومه‌ن پێی بسپێرێ. 6-كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن دروسته به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه براوه ده‌بێ كه سه‌رۆكی ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان: 1- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن پێكدێ له نووسینگه‌ی گشتی و نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی له‌لایه‌ن كارگێڕیی هه‌ڵبژادنه‌وه پێشنیاز كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه په‌سه‌ند كراوه. 2- كارگێڕی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و په‌یڕه‌و و رێنماییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌رچون، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی گشت ئه‌و چالاكییانه‌ی كه مۆركی پرۆسه‌گیری و جێبه‌جێكاری یان رێكارییان هه‌یه.