مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی: به‌دواداچوونی كاروباری فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌كه‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بودجه‌ی موڵك وسامانی ده‌سته‌كه‌وه هه‌یه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ره‌خساندنی كاره‌كانی ده‌كات.
2. فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ: وه‌رگرتن و به‌دواداچوونی ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و دام و ده‌زگا و راێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كرێت و، سه‌ردانی گرتووخانه و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ردارگرتن ده‌كات و له‌راستی پێشێلكارییه‌كانی بابه‌تی مافی مرۆڤـ ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و یاساكاریانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و، له‌به‌ر رۆشنایی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤـ لێی ده‌كۆڵێته‌وه و له‌باره‌یه‌وه پێشنیاز به ئه‌نجومه‌نی ده‌سته ده‌دات.
3. فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو ده‌سته‌كه و ئه‌و داواكاریانه‌ش كه له ئه‌نجومه‌نی ده‌سته یان له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه له‌م باره‌یه‌وه پێ ده‌گات، هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌چێت كه له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندندا له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و مافه‌كانی مرۆڤـ و، رێكخستنی كۆنگره و نه‌دوه‌كانی په‌یوه‌نداریشدا به‌شدار ده‌بێت.
4. راوێژكاران ژماره‌یان له‌دوو زیاتر نابێ و ده‌بێ شاره‌زاو پسپۆڕ بن له‌بواری مافی مرۆڤدا.
5. ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕی ده‌بێ كه له‌سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته و راوێژكاران پێك دێ.
دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌پێی پێویسته‌كانی كار و پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به‌شه‌كانی ده‌سته له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌مانه پێك دێ:
1. سه‌رۆكی ده‌سته/ سه‌رۆك.
2. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤـ/ بڕیارده‌ر.
3. نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پله‌كه‌ی له‌پله‌ی تایبه‌ت كه‌متر نه‌بێ/ ئه‌ندام.
4. نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری/ ئه‌ندام.
5. نوێنه‌ری داواكاری گشتی/ ئه‌ندام.
6. دوو ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه كاری دادوه‌ری یا یاسادانان یا یاساییان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی به‌شداری كردنی ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و، سه‌رۆكیش له‌كاتی پێویستدا بۆی هه‌یه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ناكاو بكات و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ و له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه سه‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵدا داوه.
شه‌شه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه نوێنه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كان بانگ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.