مادده‌ی چواره‌م:
ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: ڕاو راوێژی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه.
دووه‌م: له‌رێگای چه‌سپاندنی به‌های لێبورده‌یی و ماناكانی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، رۆشنبیری مافی مرۆڤـ و مه‌سه‌له‌كانی ژنان و منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: چاودێری گونجانی یاساكاری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
چواره‌م: هه‌ڵسانگاندنی پله‌ی پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه و به‌نده تایبه‌ته‌كانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی كه دوور نییه به‌هۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن.
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خولاو خول و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی رێگاكانی باشتر كردنی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤــ.
شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێری كردنی به‌ندینخانه‌كان و بنكه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌رو بنكه‌كانی لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خولاو خول ده‌رباره‌ی به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌ران.
حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی سكاڵا له‌خه‌ڵك و له‌كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ و دڵنیا بوون له‌ڕاستییان و ئاگاداری داواكاری گشتی بۆ گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.
هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌كات له‌هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا و، ئه‌ڵقه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیری پابه‌ندبوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتنی مافی مرۆڤدا.
نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا هاوكاری و هاوده‌نگی ده‌كات به‌ئامانجی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ.
ده‌یه‌م:
1. راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی ڕووی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشاندانی راسپارده‌ی به‌كردار بۆ پاراستن و به‌هێز كردنی مافی مرۆڤـ له‌كوردستان.
ب ـ راپۆرتی خولاو خول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤـ به په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه.