مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موارده‌ركرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
یه‌كه‌م:
1- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له رینمایی كردنی ئیش و كاری سه‌ربەرشت وریقابەکردنی بزاڤه‌كانی. له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێرۆدا هه‌موو رێنمایی یه‌ك و بڕیار و فه‌رمانێ كه پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمانانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستن و هونه‌ركاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه خۆی دەریان ده‌كات و، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه ئه‌ندامێكی هاوكۆمه‌كه له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌جێگری وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه خۆی بیه‌وێ.
2- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات.
3- جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ركی پێوه‌ندیدار به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ ئه‌نجام ده‌دات.
دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و پێكهاته‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ته‌كه له مانه پێك دێن:
1- مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
2- مه‌كته‌بی جێگری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ته‌ندروستی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
3- جێگیری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به‌رێوه‌ی دهباو ژماره‌یێ له فرمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
4- به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی یه‌كان: به مه‌كته‌بی وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.
5- دایه‌ره‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێ.
سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن: له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و ژماره‌یێ له پزیشكه پسپۆره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه وه‌زیر له‌گه‌ڵیاندا دایبنێ، پێك دێت.