مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (408) له یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969، له هه‌رێمی كوردستانی – عێراقدا له‌كارده‌خرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. 1. هه‌ر كه‌سێ گاڵی (هانی) كه‌سێ بدات خۆی بكوژێ، یان به‌هه‌ر شێوه‌یێ یارمه‌تی بدات خۆی بكوژێ، یان بووبێ به‌هۆكاری خۆكوشتنه‌كه ئه‌گه‌ر خۆكوشتنه‌كه به‌پێی ئه‌وه روویدابێ، ئه‌وه، ئه‌و كه‌سه سزای بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا ده‌درێ له حه‌وت سالأ نه‌ترازێ، له حاڵه‌تی شروعیشدا سزاكه‌ی حه‌پس كردنه .