ماددەی سيازدە: مادده‌ی (324) له هه‌رێمی كوردستاندا له كارده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه. (دادوه‌ر له رۆژی دیاركراودا ده‌ست ده‌كات به لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی به‌لاغه‌كه‌و گوێ له دیفاعی به‌لاغ لێدراوه‌كه ده‌گرێ و له كۆتایی لێپێچینه‌وه‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت كه هیچ پێویست ناكا ئیجرائات دژ به كابرای به‌لاغ لێده‌راوه‌كه وه‌ربگیردرێ، ئه‌وا،بڕیارێك به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه ده‌رده‌هێنی، یان داواكه قبولأ ده‌كات و داواش له‌و كابرایه ده‌كات كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی كه‌سێ یان به‌كه‌فاله‌تی زیاتره‌وه پێشكه‌ش بكات).