مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (70) له‌كارده‌خرێ و له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: (دادوه‌ری لێپێچینه‌وه یان لێپێچه‌ر بۆی هه‌یه كه له جنایه‌تێ یان له جونحهیهكدا تاوانباریان تاوان لێكراو به زۆر ناچار بكات پشكنین له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بكرێت یان وێنه‌ی شه‌مسی بگیردرێ یان چاپی په‌نجه‌كانی یان كه‌مێ له خوێنه‌كه‌ی یان له مووه‌كه‌ی یان له نینۆكه‌كانی یان شتی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه بۆ لێپێچینه‌وه به‌سوده وه‌ربگیردرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستیان له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت. پێویستیشه پشكنینی جه‌سته‌ی ئافره‌ت به ئافره‌ت ئه‌نجام بدرێت.