مادده‌ی (1)

شناسه ماده: 24839

شماره ماده: 864

مادده‌ی (1) ماددەى (چوارەم)ى یاساکە هەمواردەکرێت، و بەم شێوەیەى خوارەوە دەخوێندرێتەوە:- یەکەم/ ئەنجومەنى هەرێمى بەم شێوەیەى خوارەوە پێکدەهێنرێت : 1. سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران / سەرۆک. 2. جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران/ جێگرى سەرۆک. 3. وەزیرى سامانە سروشتییەکان/ ئەندام . 4. وەزیرى دارایی و ئابورى/ ئەندام. 5. وەزیرى پلاندانان/ ئەندام. 6. سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران/ ئەندام. دووەم/ ئەنجومەنى هەرێمی بە ئامادەبوونى زۆرینەى ئەندامەکانى کۆدەبێتەوە، و بڕیارەکانى بە زۆرینەى دەنگى ئامادەبووان دەردەکات، و لە کاتى یەکسانبوونى دەنگەکان ئەو لایەنە پێشدەخرێت کە سەرۆک دەنگى لەگەڵداوە .