مادده‌ی (3)

شناسه ماده: 24829

شماره ماده: 863

مادده‌ی (3) یەکەم: کۆمپانیا هاوردەکارەکان بە پێی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەتوانن وێستگەی فرۆشتنی سوتەمەنی و کۆگای عەمبارکردنی بەرهەمی نەوتیی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن، بە پێی ئەو ڕێکسازییانەى لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەروەها دەتوانن بە مەبەستی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان بەنزینخانە بەکرێ بگرن. دووەم: ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان کار دەکەن، نابێت لە هەمان کاتدا کاری عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە ناوخۆییەکانیش بکەن. سێیەم: هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی حوکمەکانی بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێکی دارایی بە بڕی (500.000.000) پێنج سەد ملیۆن دینار سزادەدرێت، و لەحاڵەتی دووبارە کردنەوەی سەرپێچیەکە، بە پێبژاردنێکی دارایی کە بڕەکەی ( 700.000.000 ) حەوت سەد ملیۆن دینارە سزا دەدرێت، و ڕێگەی پێنادرێت جارێکی تر چالاکییەکانی لە بواری بەرهەمە نەوتییەکان ئەنجام بدات، لە هەردوو حاڵەتیشدا دەستبەسەر بەرهەمە نەوتییەکاندا دەگیرێت.