مادده‌ی (2)

شناسه ماده: 24828

شماره ماده: 863

مادده‌ی (2) یەکەم: هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی حوکمەکانی بڕگەى (یەکەم)ى ماددەى (1)ى ئەم یاسایە بکات، بەم شێوەیەی خوارەوە سزا دەدرێت:- 1. پێبژاردنێکی دارایی لە (100.000.000) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (300.000.000) سێ سەد ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. 2. ئەگەر قازانجی کۆمپانیای سەرپێچیکار لەو سەرپێچییە لە بڕی (300.000.000) سێ سەد ملیۆن دینار زیاتر بوو، ئەوا بە دوو بەرامبەری قازانجەکەی سزای پێبژاردنى بەسەردا دەسەپێنرێت. 3. دەست بەسەرداگرتنی بەرهەمە نەوتییە هاوردەکراوەکان. دووەم: ناوى کۆمپانیاى سەرپێچیکار و خاوەنەکەى دەخرێتە لیستی ڕەشى وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ، و لیستەکە لەلایەن وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە. سێیەم: لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکانى ئاماژە پێکراو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا، ئەوا کۆمپانیای سەرپێچیکار موڵەتى کارکردنى لێ وەردەگیرێتەوە و ڕێگا نادرێت جارێکى دیکە چالاکیەکانى خۆى لە بوارى بەرهەمە نەوتییەکاندا ئەنجام بداتەوە.